ئه‌مه‌ریكا: له بازاڕی چه‌كدا توانای خۆمان بۆ كێبڕكێی رووسیا و چین زیاتر ده‌كه‌ین
له میانی وته‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌سی پێشكه‌شیكرد، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: رووسیا و چین له رێی فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتانه‌وه، هه‌ندێك وڵاتیان گیرۆده‌ی هه‌ژموونی خۆیان كردووه.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توانای كێبڕكێی له بازاڕی چه‌كدا زیاتر بكات. ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ماهه‌نگی خۆمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان پته‌وتر ده‌كه‌ین.
له رابردوودا رووسیا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه شێوازی نادرووست و ناڕه‌وا له كێبڕكێی فرۆشتنی چه‌ك له بازاڕی چه‌كدا به‌كار ده‌هێنێت و له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و سه‌پاندنی سزاوه وڵاتان ناچار ده‌كات روو له كڕینی چه‌كی رووسی نه‌كه‌ن.
K24 -
