له سنووری حه‌سه‌كه فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكیان كرد
ئاژانسی هه‌واڵیی "سانا"ـی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا، شوێنێكیان له ناوچه‌ی نێوان كێڵگه‌ی "موسلیم" و "دێر دیجله" له نزیك شاری "دێریك" له ناوچه گوندنشینه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه بۆردومان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی "هاوار"ی نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری "دێریك"یان بۆردومانكردووه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، له‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌ك خاڵی چاودێری "هه‌سه‌ده" هه‌ن و قوربانی له رووداوی بۆردومانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له په‌یجی چالاكوانانی سووریا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه ئامانج لێی ئۆتۆمبێلێك بووه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی "دێریك" بووه.
پێشتر ئاژانسی "سانا" بڵاویكردبوویه‌وه، شه‌ڕڤانێكی هه‌سه‌ده گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه بریندار بووه، له ئاكامی دوو رووداوی ته‌قه‌كردن، كه له نزیك ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌سه‌كه روویانداوه.
k24 -
