ئیرلەندا بەهۆی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی رادەگەیەنێت

ئیرلەندا بەهۆی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی رادەگەیەنێت
حکوومەتی ئیرلەندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرانسەری وڵاتەکەی، رادەگەیەنێت.

مایکڵ مارتن، سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا رایگەیاندووە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی و مانەوە لە ماڵەوە لە کاتژمێر 12ـی شەوی چوارشەممە 21-10-2020 بۆ ماوەی شەش هەفتە، دەچێتە واری جێبەجێکردن.

لە وتەیەکدا، کە لەڕێی تەلەڤزیۆنەوە پێشکەشی گەلەکەی کرد، مایکڵ مارتن داوای لە هاووڵاتییان کرد لە ماڵەوە بمێننەوە و هەر کەسێک لە پێنج کیلۆمەتر زیاتر لە ماڵەوە دوور بکەوێتەوە، ئەوا سزا دەدرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا هەروەها رایگەیاند، کە سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ، دەرگای قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە، چونکە نایانەوێ ”ئایندەی منداڵ و گەنجان ببێتە قوربانیی کۆرۆنا“.

تا ئێستا 50 هەزار و 993 کەس لە ئیرلەندا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، یەک هەزار و 852 کەس گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز



Top