له‌ ڕووسیا زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

له‌ ڕووسیا زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 24 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020، لە ڕووسیا 16 ھەزار و 319 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 431 ھەزار و 635 کەس، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنایه‌، كه‌ تا ئێستا له‌ ڕووسیا تۆمار كرابێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 15 ھەزار و 982 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 269 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 24 ھەزار و 635 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 85 هه‌زار و 608 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز



Top