تره‌مپ: نه‌ك ته‌نها بایدن، دژی زه‌لكاوه‌كانی واشنتنیشم
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له وتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی ئه ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا رایگه‌یاند، "من ته‌نها دژی بایدن نیم و ململانێی له‌گه‌ڵدا ناكه‌م به‌ڵكو دژی میدیای چه‌پ و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای باڵا و "زه‌لكاوه‌كانی واشنتن"م.
ئه‌و زه‌لكاوه گروپێكی گه‌وره و فراوانی پیشه‌سازیه و بۆ فشار له‌سه‌ر واشنتن دروستیده‌كات
تره‌مپ ئاماژه‌ی به "زه‌لكاوی واشنتن" كرد و وتی، "ئه‌و زه‌لكاوه گروپێكی گه‌وره و فراوانی پیشه‌سازیه و فشار له‌سه‌ر واشنتن دروستیده‌كات داوای ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌كات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رت و كۆمپانیا دیاریكراوه‌كانیاندایه".
بڕیاره سێی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆماریه‌كان و جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان له‌كێبڕكێدان
خەندان
