زیاتر لە 30 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

زیاتر لە 30 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 40 ملیۆن و 595 هەزار و 193 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 20-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، پیرۆ، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، چیلی، عێراق، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، پاکستان، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، کەنەدا، پۆڵەندا، رۆمانیا، چیک، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، نیپاڵ، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کوێت، ئیمارات، عومان، کازاخستان، میسر، سوید، پورتوگال، گواتیمالا، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 30 ملیۆن و 18 هەزار و 538 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 123 هەزار و 324 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.








باسنيوز
Top