فڕۆكه‌كانی توركیا قه‌ندیلیان بۆردومان كرد
" له ده‌ڤه‌ری "راپه‌ڕین" رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی "رهژووكهر"یان له دۆڵی "شارۆشیان" له سنووری قه‌ندیل بۆردومان كردووه.
تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا چ زیانێكی گیانی و ماڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سنووری قه‌ندیل، به ده‌ست چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه و دوای گیرسانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه رێگه نه‌دراوه ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی گوندنشینان بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كه.
توركیا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به "تیرۆریست" وه‌سفده‌كات و له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.
به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆردومانی جموجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
تا ئێستا توركیا سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه، له كاتێكدا كه‌شی ناوچه‌كه رووی له سه‌رما و زستانه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده راگه‌یه‌ندراوه، كه توركیا توانیویه‌تی مه‌ترسی په‌كه‌كه له سنووری چیای "حه‌فتانین" دووربخاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا داوای له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، ئه‌و ناوچه‌یه بهجێبهێڵن و نه‌بنه هۆی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان.
k24 -
