سەردانی شاندێکی ئەمریکی بۆ دیمەشق و رێککەوتن لەگەڵ ئەسەد ئاشکرا دەبێت

سەردانی شاندێکی ئەمریکی بۆ دیمەشق و رێککەوتن لەگەڵ ئەسەد ئاشکرا دەبێت


سەردانی شاندێکی ئەمریکی بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا و رێککەوتنێک لەگەڵ سەرۆکی رژێمی سووریا، ئاشکرا دەبێت.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، کە شاندە ئەمریکییە بە سەرۆکایەتیی کاش باتل، یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکە و بەرپرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی بووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەردانی دیمەشقی کردبوو.

هەروەک رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا هەوڵی داوە رێککەوتنێکی نهێنی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا واژۆ بکات، بۆ ئەوەی دوو بارمتەی ئەمریکی لە سووریا ئازاد بکرێن، کە لەلایەن چەکدارانی سەر بە رژێمەکەوە رفێندراون.

دوو بارمتە ئەمریکییە بریتین لە ئۆستن تایسی رۆژنامەنووس، کە لە ساڵی 2012ـەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا ون بووە و مەجد کماڵمازی پزیشکی ئەمریکیی بە رەگەز سووری، کە لە ساڵی 2017ـەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا ون بووە.ا














باسنیوز
Top