توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

 توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبونەوە و کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 40 ملیۆن و 282 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 30 ملیۆن و 120 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 40 ملیۆن و 282 هەزار و 478 کەس، لەو ژمارەیەش 30 ملیۆن و 120 هەزار و 598 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و 118 هەزار و 328 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ئەمریکا 8 ملیۆن و 387 هەزارو 799 كەس توشی كۆرۆنا بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا 8 ملیۆن و 387 هەزارو 799 كەس توشی كۆرۆنا بون، هیندستانیش بە تۆمارکردنی 7 ملیۆن و 550 هەزار و 273 بە پلەی دوەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی توشبوان لە ئێران تۆمارکراون، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 530 هەزار و 380 توشبو، 427 هەزار و 400 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 30 هەزار و 375 کەس.










خەندان
Top