نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوە بینی
نەوتی برێنێت بە 42.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نەوتی برێنێت 0.12% بەهاکەی لەدەستداوە و بە 42.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا 0.24%ـی بەهاکەی لەدەستداوە و بە 40.78 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)
بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
خەندان-
