هەزاران ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە گۆڕەپانەکانی دوبەی لەکارکەوتوون
زۆر خەڵک هەن خەون بەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەوە دەبینن کە لە گۆڕەپانەکانی دوبەی لەکارکەوتوون. ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سەرتاسەری جیهان هێنراون لەوێ کۆکراونەتەوە، هەریەکە و کێشەیەکیان هەیە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، بە قەرزی بانکی کڕدراون و پارەیان نەدراوە، یاخود بەر لافاو کەوتوون و کێشەی ئەلکترۆنییان بۆ درووستبووە.
کرێکارێک کە سەردانی یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی دوبەی کردووە، دەڵێت، "دڵم ژان دەکات کە دەبینم ئۆتۆمبێلێکی وەکو 812 یاخود جیتی یاخود رۆڵس رایس یا بێنتلی لێدرانی هەیە".
لە دوبەی کۆمپانیای کۆپارتی ئەمریکی بەشی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کڕیوەتەوە، دەیانفرۆشێتە هەر کەسێک زۆرترین پارەیان پێبدات.
کرێکارێکی دیکە کە لە گۆڕەپانەکە کاردەکات، ئاماژە بەوە دەکات، "حەز بە کارەکانی کۆپارت دەکەم، چونکە ئۆتۆمبێلی زۆریان لا دەستدەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکانیان تووشی رووداو هاتوون یان بەر لافاو کەوتوون، هەمووشتێک لێرە دەستدەکەوێت".
لەنێو ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەن رۆڵس رۆیس Wraith دەبینرێت کە ئەگەر لە کۆمپانیای خۆی بیکڕیت نرخەکەی 298 هەزار دۆلارە، یەکێکی ژێرئاوکەوتوو یاخود خاوەن کێسە لە سەرووی 80 هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئۆتۆمبێلی بێنتلی، فێراری، مارسیدیس و دەیان جۆری دیکەی گرانبەها لە مەیدانەکانی دوبەی بێ ناز کەوتوون.
rudaw -
