ئافره‌تێكی ئه‌مریكی بە ڕێگایەكی سەیر دوو منداڵی تازه‌له‌دایكبووی خۆی دەكوژێ
رۆژنامه‌ی ئیندپندنتی به‌ریتانی، بڵاوی كردووەته‌وه، ئه‌لیسا دایفوت، كه دایكی دوو منداڵه به تۆمه‌تی كوشتن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان تۆمتبار كراوه.
لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌ڵێت دایهكهكه، كه له ساڵی 2017 ـ 2018 دووگیان ده‌بێت و هه‌ر دوو جار دووگیانییه‌كه‌ی له هه‌مووان و ته‌نانه‌ت هاوڕێ و دایكیشی ده‌شارێته‌وه و كاتێكیش منداڵه‌كانی له‌دایك ده‌بن هه‌ردووكیان ده‌خاته ناو نایلۆن و فڕێیان ده‌داته ناو تەنەكەی پاشماوەی خۆراك و خاشاكه‌وه.
له دانیشتنەكانی پێشووی له‌گه‌ڵ پۆلیسدا، ئافره‌ته‌كه گوتبووی له نۆڤه‌مبه‌ری 2017 دا، كه منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبووه ولاشهكهی له ملی ئاڵابوو. ئه‌مه‌ش بووبووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی. له دێسه‌مبه‌ری 2018دا، كه كوڕه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌دایك ده‌بێت و، كه به هۆش خۆی دێته‌وه ده‌بینێت كوڕه‌كه‌ی مردووه و لاشه‌كه‌ی له شوێنێكی دوور فڕیده‌دات.
به‌ڵام پزیشكی دادوه‌ری قسه‌كانی دایكه‌كه ڕەت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت منداڵه‌كه له ئه‌نجامی بڕانی ئۆكسجین له‌سه‌ری له ناو نایلۆنی خاشاكه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
دوای چه‌ند رۆژێك له له‌دایكبوونه‌كه‌ی ساڵی 2018، تاوانه‌كه ئاشكرا ده‌بێت، كه ئافره‌تێك به‌هۆی ئازاری منداڵبوونه‌وه ده‌چێته‌وه نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان ده‌بینن ولاشی منداڵه‌كه له شوێن خۆی نه‌ماوه.
كاتێك پزیشكه‌كان له هۆیه‌كه‌ی ده‌پرسن ئافره‌ته‌كه وه‌ڵامیان ناداته‌وه و بێده‌نگ ده‌بێت، ئه‌وانیش گومانی لێ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن.
دوای ئەوەی پۆلیس لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئافره‌ته‌كه دان به‌وه ده‌نێت، كه كوڕه‌كه‌ی خستووه‌ته ناو نایلۆنی خاشاكه‌وه و فڕێی داوه. ئه‌وه‌شی گوتبوو، كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و دایكه، كه له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور ده‌ژی، به زیندانی له نێوان 20 ساڵ بۆ تاهه‌تایه ده‌رهه‌ق به كوشتنی دوو منداڵی تازه له‌دایكبوو حوكم دراوه و لێخۆش‌بوونیش نایگرێته‌وه.
باسنيوز
