ئۆکرانیا ژمارەی پێوانەیی لە توشبون بە کۆرۆنا تۆماردەکات

 ئۆکرانیا ژمارەی پێوانەیی لە توشبون بە کۆرۆنا تۆماردەکات
ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا شەش هەزار و 410 کەس توشی کۆرۆنا بون، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانییە لەبڵاوبونەوەی پەتاکە سەرەڕایی جێبەجێکردنی قەدەغەی گشتی سەرانسەری لەو وڵاتەدا.

لە دوێنێوە شەش هەزار و 410 کەس توشی کۆرۆنا بون

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە دوێنێوە شەش هەزار و 410 کەس توشی کۆرۆنا بون و ژمارەکە لە دوێنێ هەینی زیاتربو کە 5 هەزار و 992 توشبو تۆمارکرابون.

پێنج هەزار و 517 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە

تائێستا لە ئۆکرانیا 293 هەزار و 641 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و پێنج هەزار و 517 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.






خەندان
Top