جۆرێكی دیكه‌ی كرۆنا ڤایرۆس به‌ناوی (سادس-كۆڤید) بڵاوده‌بێته‌وه
توێژینه‌وه‌كه ئه‌م هه‌فته‌یه له وه‌قائیعی ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ زانست بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرای كردووه كه ڤایرۆسه‌كه ناسراوه به (نیشانه‌كانی توندی سكچوونی به‌راز) كه ناوه زانسییه‌كه‌ی (سادس- كۆڤید).
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌تلانتا نیوز ناو (AJC) ڤایرۆسه‌كه له توانایدایه 90%ی به‌چكه‌ی به‌راز له‌ته‌مه‌نی 5 رۆژه‌وه له‌ناوبه‌رێت.
تائێستا ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نییه، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌كه له چین له ساڵی 2016 ده‌ركه‌تووه بێئه‌وه‌ی چین ئاشكرای بكات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه له هه‌مان خێزانی (سارس- كۆڤید2) و كۆڤید-19یه و كه باوه‌ڕوایه هه‌ردووكیان ره‌گوڕیشه‌یان بۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید-19 گرووپێك له زانایانی ئیپیدیمالۆژی و مایكرۆبایۆلۆژی و ئیمینالۆژی له زانكۆی نۆرس كارۆلاینا له چاپل هێل توێژینه‌وه‌یه‌كیان كرد كه سادس- كۆڤید له توانایدایه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازێته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه (سادس-كۆڤید) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خانه‌كانی جگه‌ر و گه‌ده‌ی مرۆڤ هه‌یه و ده‌توانێت له‌به‌ر یه‌كی هه‌ڵوه‌شێنێت، وێرای ئه‌وه‌ی بۆڕی هه‌ناسه‌دان ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه له زانایان هۆشداریان داوه كه (سادس - كۆڤید) له كۆڤید-19 زۆر ترسناكتره.
كلین ئیدواردز و راسیل گراهام له به‌شی ئیپیدیمیالۆژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوێنێ 16ی تشرینی یه‌كه‌م له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ زه نیوز ئاند ئۆبسێرڤێر رایانگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای 2020 تیمێكیان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 ئه‌م بابه‌ته ونبووه.
گراهام ده‌ڵێت: "له ئێستادا ڤایرۆسه‌كه بوونی نییه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی پیشه‌سازی و به‌خێوكردنی به‌راز ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه چونكه سه‌رچاوه‌كه‌ی وڵاتی چین-ه". وتیشی: "ڤایرۆسه‌كه له‌توانایدایه خۆی بژێنێت له‌سه‌ر خانه‌كانی جگه‌ر و گه‌ده و رێره‌وی گه‌رووی هه‌وای مرۆڤ و له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌ندامانه".
به‌پێی راپۆرته‌كه گه‌وره‌ترین رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ تاكه رێگه‌یه‌كه ئه‌ویش هه‌ر مرۆڤێك له كێڵگه‌ی به‌راز كاربكات و بیگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌یگوازێته‌وه بۆ زۆر كه‌سی تر.
چین گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتی به‌رازه له جیهاندا، دواتر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.
ئیدواردز ده‌ڵێت: "چین هه‌میشه چاودێری ڤایرۆسه‌كان ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانه و هه‌میشه هۆشداری دراوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌م چاودێرییه لای ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه‌مه".
K24
