ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 39 ملیۆن و 527 هەزار و 162 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 17-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، پیرۆ، مەکسیک، فەرەنسا، باشووری ئەفریقیا، بەریتانیا، ئێران، چیلی، عێراق، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، پاکستان، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، کەنەد،ا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، چیک، پۆڵەندا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، قەتەر، نیپاڵ، پەنەما، دۆمەنیکا، کوێت، ئیمارات، کازاخستان، عومان، میسر، سوید، گواتیمالا، پورتوگال، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 29 ملیۆن و 320 هەزار و 659 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 109 هەزار و 478 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.









باسنيوز
Top