جۆ بایدن سوپاسی هەرکەس و لایەنێکی کردوە کە بەیەک دۆلاریش بەشداریکردبێت بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن
جۆ بایدنی رکابەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مانگی رابردو بڕێکی زۆر پارەی بەخشراوی کۆمپانیا و هەوادارانی بەدەستگەیشتوە، بڕی هاوکارییەکەی ئاشکراکرد و شیکەرەوانیش پێیانوایە هیچ کاندیدێکی دیموکراتەکان تائێستا ئەو بڕەپارەیەی لەمانگێکدا کۆنەکردۆتەوە.
مانگی رابردو 383 ملیۆن دۆلار لەبەخشەرانەوە کۆکراوەتەوە
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، جۆ بایدن جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رایگەیاند، مانگی رابردو 383 ملیۆن دۆلار لەبەخشەرانەوە کۆکراوەتەوە.
جۆ بایدن سوپاسی هەرکەس و لایەنێکی کردوە کە بەیەک دۆلاریش بەشداریکردبێت
لەتویتەکەیدا، جۆ بایدن سوپاسی هەرکەس و لایەنێکی کردوە کە بەیەک دۆلاریش بەشداریکردبێت.
دەشلێت، " زۆر خۆشحاڵم و هێشتا کاری تر ماوە بیکەین."
لای خۆیەوە ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردۆتەوە ئەم بڕە پارەیە ریکۆردە و تائێستا هیچ کاندیدێکی دیموکرات لەم مانگەی پێش هەڵبژاردندا ئەو بڕە پارەیەی کۆنەکردۆتەوە.
هاوکات، مانگی ئاب بایدن 365 ملیۆن دۆلاری بەدەستگەیشت، ئێستاش بەرپرسانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی بایدن 432 ملیۆن دۆلاریان لەبەردەستدایە و بەپێی زانیارییەکانیش 5.5 ملیۆن کەس بەشداری لەکۆکردنەوەی هاوکاری ماددی بۆ بایدن کردوە.
خەندان
