ئێران و ئەمریکا رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دەستگیرکراوان ئەنجامدەدەن

 ئێران و ئەمریکا رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دەستگیرکراوان ئەنجامدەدەن
ماڵپەڕێکی سەربەحکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان واشنتن و تاران لەئارادایە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەستگیرکراوانی هەردولا و لابردنی بلۆکی سەر پارەکانی تاران.

رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان واشنتن و تاران لەئارادایە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەستگیرکراوانی هەردولا و لابردنی بلۆکی سەر پارە سزادراوەکانی تاران


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی "ئێرانس سیریەس" سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردۆتەوە کە رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان واشنتن و تاران لەئارادایە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەستگیرکراوانی هەردولا و لابردنی بلۆکی سەر پارە سزادراوەکانی تاران.

ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەنێوان هەردولا پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و بڕیارە 7 ملیار دۆلاری بلۆککراوی تارانیش ئازادبکرێت


ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەنێوان هەردولا پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و بڕیارە 7 ملیار دۆلاری بلۆککراوی تارانیش ئازادبکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەنێو ئەو زیندانیکراوانەی کە بڕیارە ئازادبکرێن موراد تاهبازی تێدایە کە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە لەگەڵ هەریەک لە سیاماک نامازی و براکەی کە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا سزادراون.








خەندان-
Top