هاوسەری ترەمپ زانیاری لەبارەی توشبونی کوڕێکی بەکۆرۆنا ئاشکرادەکات
هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،کوڕەکەی بەناوی بارۆن توشی کۆرۆنا بوە بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک
بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،کوڕەکەی بەناوی بارۆن توشی کۆرۆنا بوە بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک.
خۆشبەختانە کوڕەکەم هەرزەکارێکی بەهێزە و هیچ نیشانەیەکی توشبونی پیوە دیارنەبوە، بەڵام ئێستا نەخۆشییەکەی پەڕاندوە
کوڕەکەی تەمەنی 14 ساڵە و لەوبارەیەوە، میلانیا وتی، خۆشبەختانە کوڕەکەم هەرزەکارێکی بەهێزە و هیچ نیشانەیەکی توشبونی پیوە دیارنەبوە، بەڵام ئێستا نەخۆشییەکەی پەڕاندوە.
پێشتر هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و میلانیای هاوسەری توشی کۆرۆنا بون و نەخۆشییەکەیان پەڕاند.
پێشتریش لەکۆبونەوەیەکی جەماوەری دێس مۆینسدا، لەبارەی نەخۆشکەتنی کوڕەکەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، بارۆن بۆ ماوەیەکی زۆر کەم نیشانەکانی تێدا دەرکەوتوە و دواتر نەخۆشییەکەی پەڕاندوە.
خەندان
