رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت: قاسم سوله‌یمانى له عێراق ڕۆڵی كه‌مبووه‌ته‌وه و كه‌سێكى تر سه‌رى هه‌ڵداوه
نه‌عیم عه‌بودی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو و گوته‌بێژى میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له‌باره‌ى سه‌ردانى دوگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بۆ لاى هادی عامری، سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح، كه میلیشیاكه‌یان به‌شێكه له لیسته‌كه، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و دیداره‌ى عامرى و باڵیۆزی ئه‌مریكا كه له‌چوارچێوه‌ى به‌ربانگكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ 19 باڵیۆزی وڵاتان ڕێكخرابوو، یه‌كه‌م دیدارى له‌و شێوه‌یه نییه، چونكه عامرى به‌و پێیه‌ى پێشتر وه‌زیر بووه، ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وانى تریش ده‌بینێت، بۆیه ئێمه له‌و باره‌وه، له‌دۆخه‌كه تێده‌گه‌ین".
پێشتر له‌لایه‌ن كۆنگریسی ئه‌مریكییه‌وه، میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و دوو میلیشاى تر‌ى عێراقی (نوجه‌با و حزبوڵڵا)، كه به‌هه‌رسێكه‌یانه‌وه ، خاوه‌ن 18 كورسى په‌رله‌مانى داهاتوو ده‌بن وه‌ك كۆمسیۆن ڕای گه‌یاندووه، خرانه لیستى تیرۆره‌وه و پرۆژه بڕیاره‌كه‌یان به‌په‌سه‌ندكراوى بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران به‌رز كرده‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى عه‌سائیب، جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیدارى ئه‌مریكییه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، گوتیشی: "ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى كوتله‌ى سادقوون، باڵی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه زانى باڵیۆزی ئه‌مریكا ئاماده ده‌بێت، كشایه‌وه".
لاى خۆیه‌وه، جه‌عفه‌ر مووسه‌وى، گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕای گه‌یاند: "سائیروون به‌رده‌وامه له گفتوگۆكانى و 10 ڕۆژى كۆتایی ڕه‌مه‌زان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت".
ئاشكراشی كرد، كه دوو شه‌مه‌نده‌فه‌رى سیاسی به‌ڕێگه‌وه‌ن بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، گوتیشی: "هاوپه‌یمانى سائیروون یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان لێده‌خوڕێت و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساش (به‌سه‌رۆكایه‌تی نوورى مالیكی) شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى تر.
به‌دووریشی زانى ئه‌و دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره له خاڵێكى هاوبه‌شدا یه‌كبگرن: "ئه‌وه ده‌بێته به‌ریه‌ككه‌وتن و ڕووداو و كاره‌ساتى لێده‌بێته‌وه".
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له 19/ 5/ 2018 له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاندرا، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایارى ڕابردوو، لیستى سائیروون یه‌كه‌م لیستى براوه و به‌دوایدا لیستى فه‌تح و له‌ڕیزبه‌ندی سێیه‌م لیستى نه‌سڕ و پاشان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌میش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن.
باس‌نیوز
