فڕۆكەیەكی ئێرانی كەوتە خوارەوە
ئاژانسی هەواڵی (فارس)ی ئێرانی لە زاری حسێن بەهزادفەر بەڕێوەبەری شارۆچكەی جەرقویەی سەر بە پارێزگای ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێرانی گواستەوە، كە فڕۆكە سەربازییەكە لەمیانی راهێنانی سەربازییدا تێكشكاوە.
هەردوو فڕۆكەوانە سەربازییەكە توانیویانە لە كاتی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەدا، خۆیان ڕزگار بكەن.
پاشماوەی تێكشكاوی فڕۆكە سەربازییەكە كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دۆزراوەتەوە.
باسنيوز
