سەرکردەیەکی رژێمی سووریا تاوانێکی دڕندانە ئەنجام دەدات

سەرکردەیەکی رژێمی سووریا تاوانێکی دڕندانە ئەنجام دەدات
سەرکردەیەکی میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سووریا تاوانێکی دڕندانە دژی ئاژەڵێکی ماڵی ئەنجام دەدات.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و هاووڵاتییان ئەو کارەی تەڵاڵ دەقاق، فەرماندەی میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سەر بە رژێمی سووریا لە شاری حەما، بە ئەوپەڕی دڕندانە دادەنێن.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، تەڵاڵ دەقاق ئەسپێکی رەسەن بە زیندوویی دەخاتە بەردەم دوو شێری برسی و شێرەکان دەیکەوێنن و دواتر گۆشتەکەی دەخۆن.

چالاکوانان باس لەوە دەکەن، کە ئەو کارەی دەقاق کاریکی تەواو دڕندانەیە و دژی مافەکانی ئاژەڵانە.

میلیشیای بەرگریی نیشتمانی لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دروست بووە. بەرگریی لە رژێمی سووریا دەکات و شەڕ دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی دەکات.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز
Top