ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسييه‌ى دوێنێ وتيان كوژراوه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ركه‌وت
دوێنێ سێشه‌ممه (29ى ئايار/ مايۆى 2018)، (ئه‌ركادى بابچنكۆ) رۆژنامه‌نووسى به‌رهه‌ڵستكارى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى رووسيا، (ڤلاديمێر پوتن)، هه‌واڵى كوژرانى له لايه‌ن پۆليسى ئۆكرانياوه بڵاوكرايه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پۆليسى ئۆكرانيا رايگه‌ياند، دزه‌يان كردووه‌ته ناو پيلانى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه و توانيويانه كه‌سێك به هه‌وڵدان بۆ تيرۆركردنى ده‌ستگير بكه‌ن.
(ڤاسيل گريتساك)، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌منى ئۆكرانيا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، له ئۆپراسيۆنێكى نهێنى و تايبه‌تدا توانيويانه رێگه له پيلانى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسييه بگرن.
گوتيشى: "ده‌زگاى ئه‌منيى تايبه‌تى رووسى سه‌رقاڵى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌رهه‌ڵستكاره‌ى سياسه‌ته‌كانى پوتن بوون".
پێشتر، (كييڤ)، رووسياى به كوشتنى (ئه‌ركادى) تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت، له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵه راست نه‌بووه و به مه‌به‌ست پۆليس هه‌واڵى كوشتنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوكات، حكومه‌تى رووسيا دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى تيرۆركردنه‌كه، به "توندى" ئيدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كرد و داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئۆكرانيا كرد، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى جدى له‌و پرسه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها يه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى كرده‌وه‌كه‌ى كرد و داواى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى به په‌له و روون و راشكاوانه‌ى كرد و پشتيوانى خۆيشى بۆ ميدياكارانى به‌رهه‌ڵستكارى رووسيا ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها رێكخراوى (په‌يامنێرانى بێ سنوور) له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له رووسيا و ئۆكرانيا كرد هاوكارى يه‌كدى بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنى سه‌ره‌داوه‌كانى ئه‌و "كرده‌وه چه‌په‌ڵه" و له جێى ئه‌وه‌ى "شه‌ڕى ميديايى مه‌ترسيدارى يه‌كدى بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ له (كييڤ)ى پايته‌ختى ئۆكرانيا رۆژنامه‌نووسه به‌رهه‌ڵستكاره‌كه‌ى (مۆسكۆ) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ده‌ركه‌ت و ئاشكرابوو، كه هه‌موو ئه‌وه‌ى دوێنێ له باره‌ى كوژرانى (ئه‌ركادى بابچنكۆ) بڵاوكرابوويه‌وه، پڕوپاگه‌نده بووه.
k24 -
