فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 25 ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 25 ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 25 بارەگای بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بپردومان دەکەن و ئەو رێکخراوەش داوای راگرتنی شەڕ دەکات.



خەلیل حەییە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گرووپە ئیسلامییەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین ئامادەن بۆ رێککەوتن و راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، بەو مەرجەی ”ئیسرائیل هێرشەکانی بووەستێنێت“.



بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، درەنگانی شەوی سێشەممە 29/5/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 25 ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و کەناڵی جەزیرەش ئاماژەی بەوە داوە، کە شوێنە بۆردومانکراوەکان بارەگای حەماس و بزووتنەوەی جیهانی ئیسلامی بوون.



ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، کە رۆژی سێشەممە گرووپە توندڕەوەکانی کەرتی غەززە بە 50 مووشەک ئیسرائیلیان کردە ئامانج و دواتر هەر لە رۆژی سێشەممەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە.





باسنيوز
Top