ئەمڕۆ ئەمریکا سیاسەتی نوێی لەبارەی ئێران ئاشکرا دەکات
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەژێر ناوی "پاش ڕێککەوتن: ستراتیجییەکی نوێ بۆ ئێران" لە دامەزراوەی "هریتیچ"ی واشنتۆن و پاش دوو هەفتە لە بڕیاری هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران (بەرجام) ئەنجام دەگرێت.
لەمبارەوە گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە مایک پۆمپیۆ، بەرنامە و پلانەکانی ئەمریکا لەبارەی "هەوڵ پڕ مەترسی و ناسەقامگیرییەکانی رژێمی ئێران" دەخاتە ڕوو.
میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە قسەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، بڵاویان کردووەتەوە لە گوتاری ئەمڕۆی پۆمپیۆدا "بەرنامەی جێگرەوە"ی ئەمریکا بۆ هەڵسوکەوت لە بەرانبەر ئێران لە ئەگەری جێبەجێ نەبوونی ویستەکانی ئەمریکا، ئەو بەرنامانە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
حکوومەتی ئەمریکا دەهەوێ جیا لەوەی گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێراندا بکرێت، چەند پرسی دیکەی وەک بەرنامەی مووشەکی و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ناسەقامگیریی ناوچەکەدا بخرێنە بەرباس.
لە بەرانبەردا ئێرانیش لەبارەی بەرنامەی ووشەکیی خۆی هەموو دانوستانێک ڕەت دەکاتەوە و بە بەشێک لە بەرنامەی بەرگریی دادەنێت، نەک هێرشبەرانە و لەبارەی ڕۆڵی خۆی لە ناوچە هەموو ڕوانگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕەت دەکاتەوە و ئەمریکا، ئیسرائیل و سعوودیە بە هۆکاری تێکدانی ناوچە لەقەڵەم دەدات.
باسنيوز
