ئه‌نادۆلۆ: هه‌وڵى كوشتنى ئه‌ردۆگان ده‌درێت
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى (ئه‌نادۆلۆ)ى فه‌رمى توركیا، له ڕاپۆرتێكیدا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه، بڵاویكرده‌وه، كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن هاووڵاتییه توركه‌كان كه له نزیك پایته‌ختى مه‌كه‌دۆنیا ده‌ژین، له‌باره‌ى بوونى هه‌واڵی هه‌وڵدانى كوشتنى (ئه‌ردۆگان)، له‌كاتى سه‌ردانیكردنى بۆ یه‌كێك له وڵاتانى بهڵكانیان پێگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى خۆرئاوا- به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوی وڵاته‌كان ئاشكرا بكرێت- توركیایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئاماده‌كاریی گرووپێكى توركی بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌وڵى كوشتنى ئه‌ردۆگان له‌كاتى سه‌ردانیكردنى وڵاتانى به‌ڵكان.
ده‌زگاى (ئه‌نادۆلۆ) له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه زانیویه‌تى كه هه‌واڵگریی توركیا ده‌ستى به‌كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه كردووه، به‌ڵام تائێستا كات و شوێن و شێوازى كوشتنى ئه‌ردۆگانیان بۆ ئاشكرا نه‌بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه ئه‌م هه‌واڵانه له‌كاتێكدایه كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، لهئامادهكاریدایه بۆ سه‌ردانیكردنى بۆسنه و هیرسك و به‌گوته‌ى (به‌كر بوزداغ) سه‌ردانه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌بێت و وادهكهشى نه‌گۆڕاوه.
باسنيوز
