سەرۆکی گرووپی LG کۆچی دوایی کرد

 سەرۆکی گرووپی LG کۆچی دوایی کرد
سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی LG بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.



ئاژانی (یونهاب)ی کۆریای باشوور بڵاوی کردووەتەوە، کە کو بۆن مو، سەرۆکی گرووپی LG سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 20/5/2018 لە تەمەنی 73 ساڵیدا، کۆچی دوایی کردووە.



رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گرووپەکە رایگەیاند، کە باری تەندروستیی کو بۆن مو تێکچووە و بە نیازە سەرۆکایەتیی گرووپی LG رادەستی کوڕەکەی بکات.



LG چوارەم گەورە کۆمپانیای کۆریای باشوورە، کۆمپانیاکانی لەئامێرە ئەلیکتۆرنییەکانەوە تا بەرهەمە کیمیاوییەکان بەرهەم دێنن.





باسنیوز
Top