شه‌ڕى میدیایی نێوان توركیا و سعوودییه ده‌ستی پێكرد
رهِجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ (ئۆرشه‌لیم/ قودس) و ڕووداوه‌كانى دوایی، كه تێیدا به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ده‌یان هاووڵاتى فڵهستینی كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، ڕای گه‌یاند: "قودس ته‌نها شارێك نییه، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه و قیبلهشه، ئه‌گه‌ر نه‌توانین قیبله‌ى یه‌كه‌م بپارێزین، ناتوانین به‌متمانه‌وه بۆ ئاینده‌ى قیبله‌مان له مه‌ككه بڕوانین".
له وه‌ڵامدا، میدیاكانى سعوودیه، له توویته‌ر نووسیویانه: "ئه‌ردۆگان به‌هۆى ئۆرشه‌لیمه‌وه مه‌ترسى خۆى بۆ سه‌ر مه‌ككه ده‌رده‌بڕێت، هه‌ردوو حه‌ره‌مه شه‌ریفه‌كه له ده‌ستێكى ئه‌میندان".
پێشتر، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی شاى سعوودیه، ڕایگه‌یاند: "سێ كۆچكهى شه‌ڕ بریتییه له توركیا و ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
جێنشینی شاى سعوودیه، ڕوونیشی كرده‌وه، كه توركیا ده‌یه‌وێت ناكۆكی دروست بكات و سیستمى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه بسه‌پێنێت.
هاوكات، فادى حاكووره، شاره‌زا له كاروبارى توركیا له په‌یمانگاى شاهانه‌ى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له له‌نده‌ن، له‌باره‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان توركیا و سعوودییه‌وه ڕای گه‌یاند: "توركیا له قه‌یرانى نێوان قه‌ته‌ر و سعوودییه جیاواز كارى كرد، چووه پاڵ ده‌وحه و 300 سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته نارد، ئه‌وه‌ش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر سعوودییه، دواتر له ئێران نزیك بووه‌وه و ئێستا له سووریاش هاریكارى تاران ده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له سعوودییه جێی ڕازی بوون نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه توركیا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانى ئیسلامی‌دا بگرێت، سعوودییه‌ش به‌مه نیگه‌رانه و ڕازی نابێت ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى جیهانى ئیسلامی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
باس‌نیوز
