زنجیرەیەک تەقینەوە فڕۆکەخانەی حەمای سووریایان هەژاند

 زنجیرەیەک تەقینەوە فڕۆکەخانەی حەمای سووریایان هەژاند
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، ئێوارەی دوێنێ هەینی، زنجیرەیەک تەقینەوە لە نزیک و لەناو فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما ڕوویان داوە و بە دەیان چەکداری سووری و میلیشیاکانی ئێران کوژراون.



لەمبارەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و دژبەری حکوومەتی سووریایە بڵاوی کردووەتەوە، زنجیرە تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی حەمای سووریا ڕوویان داوە و هاوکات تەقینەوەیەکی دیکەی بەهێز لەناو فڕۆکەخانەکە ڕووی داوە و باس لەوە دەکرێت زیاتر لە 50 چەکداری ئێرانی و سووری کوژراون.



چەند سەرچاوەیەکی جیاجیا لەبارەی هۆکاری ئەو تەقینەوانە زانیارییان بڵاو کردووەتەوە، ماڵپەڕی فەرمیی سووریا (سانا) ئاشکرای کردووە، تەقینەوەکان بەهۆی گەرما ئەو تەقینەوانە لەناو کۆگای تەقینەوە ڕوویان داوە.



هاوکات (سکای‌نیوز)ی عەرەبی بە پشتبەستن بە هەندێ سەرچاوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو زنجیرە تەقینەوانە بەهۆی بۆردومانی قەڵغانی مووشەکیی (پاوەر 373)ی چەکدارە میلیشیاکانی پشتیوانی حکوومەتی سووریا و بەتایبەت چەکدارانی ئیران بووە کە دەیان ەکسیان لێ کوژراوە.




باسنيوز
Top