بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە کووبا زیاتر لە 100 کەس بوونە قوربانی

 بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە کووبا زیاتر لە 100 کەس بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی کووبا، لە ئەنجامی بەربوونەوەی فڕۆکەیەک لە جۆری بووئینگ لە نزیک هاوانا، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست داوە.



لەمبارەوە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، میگۆئێل، دیاز – کانل سەرکۆماری کوووبا لەمبارەوە ڕای گەیاندووە، لە کۆی 114 کەس لەو سەرنشینەی فڕۆکەکە لە مەرگ ڕزگاریان بووە، بەڵام ئەو سێ کەسەش بە سەختی بریندار بوون.



ئەو فڕۆکە بووئینگ 737ە پاش فڕین لە إڕۆکەخانەی خوزە مارتی (فڕۆکەخانەی سەرەکیی هاوانا)ی پایتەختی کووبا، لە 20 کیلۆمەتریی باشووری هاوانا کەوتووەتە خوارەوە. ئەو فڕۆکەیە 105 موسافیر، بۆ وێنە 5 منداڵ و 9 کارمەندی خزمەتگوزاریی هەبووە.



ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەو فڕۆکە موسافیرهەڵگرە لە هاواناوە بەرەو شاری "هولگوین" چووە، هۆلگوین بە کەنارە جوانەکانییەوە، وەک ناوچە و شارێکی گەشتیاری دێتە ئەژمار.




باسنیوز
Top