به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه ئێران گه‌وره‌ترین ڕێككه‌وتنامه‌ى نه‌وتیى له‌ده‌ست ده‌دات
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ناتوانێت خۆى ڕووبه‌ڕووى سزای ئه‌مریكا بكاته‌وه، چونكه بنه‌مایه‌ی كۆمپانیاكه به‌بڕى 10 ملیار دۆلار، پاره‌ى ئه‌مریكایه.
پێشتر "تووتال" له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی، گرێبه‌ستێكى دوو ملیار دۆلاریی بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى «پارس» له كه‌نداوى عه‌ره‌بى، واژۆ كرد، كه گه‌وره‌ترین ڕێككه‌وتنامه‌ی بوارى نه‌وت بوو بۆ ئێران له‌دواى هه‌ڵگرتنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له 2016.
ئه‌و كات ئێران ڕای گه‌یاند، پێویستى به‌وه هه‌یه به به‌هاى 4.8 ملیار دۆلار، وه‌به‌رهێنان بكات بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى غازیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر.
پێش بڕیاره‌كه‌ى "تووتال"، دوێنێ سه‌رۆكى وڵاتان و حكوومه‌ته ئه‌وروپییه‌كان له پایته‌ختى بولگاریا كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنى وه‌ڵامی ئه‌ورووپا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیاینه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، فیدیریكا مۆگرینی، هه‌ماهه‌نگیی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "یه‌كێتى ئه‌ورووپا هیچ گره‌نتییه‌كی یاسایی و ئابوورى به ئێران نادات". به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه، كه وڵاتان كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى كۆمپانیاكانیان له سزاكانى ئه‌مریكا.
پێشتر له 8/ 5/ 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه له‌گه‌ڵ ئیران ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، كه سزاى نوێ ده‌خه‌نه سه‌ر تاران.
باسنيوز
