بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە شارێکی ئێران حەوت کەس بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فارسنیوز) شەوی ڕابردوو لە شاری (کازروون)ی سەر بە پارێزگای فارس، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوە چووە و بە بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی ئاگری تێ بەردراوە.
سەرەنجام هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژیان لە خەڵک کردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوتەی شایەتحاڵان و زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆمەلێکی بەرچاو لە گەنجانیان دەستگیر کردووە.
ماوەی دوو هەفتەیە لە چەندین شاری وەک مەشهەد، تاران، ئیسفەهان و تەورێز، خۆپیشاندان، مانگرتن و ناڕەزایی چین و توێژە جیاجیاکان و بەتایبەت توێژی کرێکار بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و گرانی دەستی پێکردووە.
باسنیوز
