بەیاننامەی وەزیری دەرەوەى ئه‌مریكا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە

 بەیاننامەی وەزیری دەرەوەى ئه‌مریكا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌بۆنه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان ڕاگه‌یاندروێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا "باشترین ھیوا" بۆ موسڵمانان لەسەرانسەری جیھان دەخوازێت.


له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، مایك پۆمپیۆ، ڕایگه‌یاندووه‌: "بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە باشترین ھیوا بۆ موسڵمانان لەسەرانسەری جیھان دەخوازم بۆ ڕەمەزانی پر لەئاشتەوایی و رەحمەت.


هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه‌دا بۆ ئەوانەی لەو مانگەدا بەڕۆژوو دەبن، هاتووه‌، كه‌: "ڕەمەزان ساتی ڕێزگرتن و بەخشندەیی و پێداچوونەوەی ڕۆحیە. ھەروەھا ڕەمەزان کاتێکی خۆشە بۆ کۆمەڵگاکان، عادەتەن بە دووبارە شادبوونەوە بە ھاوڕێ و خێزانەکان بەسەر دەبرێت. ڕەمەزان بانگھێشی موسڵمانان دەکات بۆ بەخشین بەوانەی کەمدەرامەتن".



وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ موسڵمانان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سەرانسەری جیھانیشدا ڕۆژانە ڕۆڵ و بەشداری بەھاداریان لەکۆمەڵگاکانیاندا ھەیە و ملیۆنان کەس ڕێز لەو مانگە دەگرن بەشێوازی تایبەتی کاری خزمەتگوزاری و پاداشت پێشکەش بە کۆمەڵگانیان دەکەن. بۆ ڕێزنان لەوە، ساڵانە زۆر لە باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانمان لەسەرانسەری جیھاندا میوانداری چالاکی تایبەت بە ڕەمەزان دەکەن، ئەویش لەرێی کۆکردنەوەی موسڵمانان و کەسانی ئاینەکانی تر، ئەوانەی پابەندن بە ئامانجی ھاوبەشمان لە ھاندان و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی. ئەم گفتوگۆو ھاوئاھەنگیانە یەکێکە لەخاڵە بەھێزەکانی دیپلۆماسیەتی ئێمە کەڕێگا خۆش دەکات بۆ ھەبوونی کۆمەڵگای بەھێزتر لەڕێی ھاوشانیکردن و ڕێزگرتن لە فرە ڕەنگی.



له‌كۆتاییى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "لەکاتێکدا مانگی پیرۆز دەست پێدەکات ھیوای ڕەمەزانێکی پڕ لەخۆشی و گەشاوە بۆ ئەوانە دەخوازم کە بەڕۆژوو دەبن".




باسنیوز
Top