كیم ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن كرده‌وه له ئه‌مه‌ریكا
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور، راهێنانه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا، پرۆڤه‌یه‌كه بۆ داگیركردنی كۆریای باكوور و تێكدانی "په‌یوه‌ندی گه‌رمی" نێوان هه‌ردوو به‌شی كۆریایه.
كۆریای باكوور راشیگه‌یاند، مانۆری Max Thunderـی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، تێكدانی رێككه‌وتننامه‌ی بان موون جۆمه (ئه‌و ناوچه‌ی له 27ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی هه‌ردوو كۆریاكه‌ی لێ ئه‌نجامدرا)، تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیاسی ئیجابی كه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا هه‌یه، یه‌كناگرێته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، داو‌اش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌و بارگرژییه‌ی ئێستا به هۆی ئه‌و مانۆره هاتووه‌ته ئارا، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جددی بیر له چاره‌نووسی لووتكه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریا بكاته‌وه، كه بڕیاره 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو له وڵاتی سه‌نگاپووره له‌نێوان تره‌مپ و كیم به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیۆنگ یانگ گفتوگۆكانی ئاستی باڵای له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ئه‌و مانۆره هاوبه‌شه‌ی كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و تا 25ی ئایار/ مایۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆریای باكوور ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم، پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته بورووژێنێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی وڵاتی كۆریای باكوور، پیۆنگ یانگ رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه تێگه‌یشتووه ئه‌گه‌ر وابزانێت هه‌وڵه‌كانی كۆریا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ، له ئه‌نجامی سزاكان بووه نه‌ك به ویست و ئیراده‌ی خۆی.
پیۆنگ یانگ، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گه‌مژه‌ییه بێت" كه ئێستا ده‌ستیپێكردووه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ئه‌رێنییه‌ی كه به‌ئاسته‌نگی زۆر تێپه‌ڕیون تا هاتووه‌ته ئارا، به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بڕوات.
روونیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته كه‌شێكی پڕ له رێزگرتن له سه‌روه‌ری بهێنرێته ئارا له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ماوه.
باس‌نیوز
