وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە مۆسکۆ
پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی و کاردانەوەی ئێران و وڵاتانی ئەورووپی ئێران دەستی کردووە بە گەشتێکی دیپلۆماسی لەگەڵ چین، ڕووسیا و سێ وڵاتی ئەورووپی و ئاشکرای دەکەن کە بە مەرجی پابەندبوونی وڵاتانی ئەورووپی ئەوان لە ڕێککەتنی ناوکی دەمێننەوە.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران، پاش دیداری لەگەڵ بەرپرسانی مسکۆ سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپیش بکات.
هەر لەم پەیوەندییەدا دوێنێ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران و تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیری بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر پاراستن و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران (بەرجام) کردەوە.
بە گوتەی گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیری بەریتانیا، خانمی مەی لەو گفتوگۆیەدا جەختی کردووەتەوە کە بەریتانیا و هاوپیەمانە ئەورووپییەکانی بە جیدی پابەندی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێرانن.
باسنيوز
