له تاران هەشت تیرۆریستی داعش بڕیاری سێداره‌یان بۆ ده‌رچوو
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا له لقی 15ی دادگا‌ی تاران 7 کۆبوونه‌وه بۆ 8 تاوانباری ڕووداوی تیرۆریستیی په‌رله‌مان و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومەینی به سه‌رۆکایه‌تیی دادوەر ئه‌بولقاسم سه‌ڵه‌واتی به‌ڕێوه چوو و حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ 8 تاوانباره‌که ده‌رکراوە، هه‌ڵبه‌ت تاوانباران ده‌توانن له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا تانه له بڕیاره‌که‌ی دادگا بده‌ن.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، هه‌ندێک سامان و دارایی وه‌ک پاره، که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید که بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی به‌کار هێنرابوون، که‌شف و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کاتژمێر 10:30 سه‌رله‌به‌یانیی 2017/6/7 چەند چەکداری داعش چوونه ناو بینای په‌رله‌مانی ئێران و ژماره‌یەکی دیکه‌ش له گۆڕی ئیمام خومەینی لە تاران ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژییان ئه‌نجام دا که له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا 17 که‌س گیانیان لەدەست دا.
باسنيوز
