له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى ئێران سزاى له‌سێداره‌دان بۆ 8 كه‌س ده‌ركرا
له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى 2017، هێرش كرایه سه‌ر په‌رله‌مان و گۆڕی خومه‌ینى، ڕێبه‌رى كۆچكردووى كۆمارى ئیسلامی ئێران و له‌و هێرشه‌دا كه دواتر داعش له ئه‌ستۆى گرت و وه‌ك یه‌كه‌م هێرشی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ سه‌ر ئێران دانرا، 18 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون.
كه‌ناڵى فه‌رمی ئێران ڕوونی كرده‌وه، كه دادگاى شۆڕش له دواى 7 دانیشتن، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ 8 كه‌س ده‌ركرد و حوكمه‌كه‌ى دادگاش، بوارى تانه‌دانى هه‌یه.
به‌پێی ئاماره ڕاگه‌یاندراوه‌كان، كۆمارى ئیسلامی ئێران، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین سزاى لهسێدارنى تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك، له هه‌ر چوار كاتژمێرێك جارێك له‌سێداره‌دانێك، جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌وه‌ش ساڵى پار، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌و سزایه‌دا كه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان هه‌ڵگیراوه، تۆمار كرد.
باسنيوز
