سێ تەقینەوە لە سێ کەنیسەی ئیندۆنیسیا روویان دا

 سێ تەقینەوە لە سێ کەنیسەی ئیندۆنیسیا روویان دا
سێ تەقینەوە لە سێ کەنیسەی ئیندۆنیسیا روویان دا و پۆلیس ژمارەی قوربانییان ئاشکرا دەکات.



تەقینەوەکان سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 13/5/2018 لە سێ کەنیسەی شاری سورابایا لە ئیندۆنیسیا روویان داوە و بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم نۆ کەس و برینداربوونی 40 کەسی دیکە.



پۆلیسی ئیندۆنیسی رایگەیاندووە، تەقینەوەکان لەلایەن سی خۆکوژەوە ئەنجام دراون و گومانیان لە روودانی تەقینەوەی چوارەمە لە کەنیسەیەکی دیکە.



ئیندۆنیسیا کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا. بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی ئیسلامی لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە دادەندرێت، کە جگە لە موسڵمان، ژمارەیەکی زۆری مەسیحییەکانی جیهانیش لەو وڵاتەن.




باسنیوز
Top