کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو گەمارۆکانی سەر ئێران دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە

 کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو گەمارۆکانی سەر ئێران دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە
سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند لەڕاستای پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران ئێران بە چەکی ئەتۆمی، ئەمریکا جیا وەگەڕخستنەوەی هەموو گەمارۆ ڕاگیراوەکانی سەر ئێران، هەتا هەفتەی داهاتوو کۆمەڵێک گەمارۆ نوێش ئامادە دەکات.



دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، دوێنێ لە لێدوانێکی کورتدا ئاشکرای کرد واشنتۆن بە فەرمی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەکشێتەوە و هاوکات جیا لە گەڕاندنەوەی هەموو گەماروە ڕاگیراوەکان، سزای نوێش بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.



بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە حاڵێکدا واشنتۆن گەمارۆ نوێیەکانی سەر ئێران وەگەڕ دەخاتەوە و خۆشی بۆ سزای نوێی سەر ئیران ئامادە دەکات، بەڵام بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرایان کردووە هەتا کاتێک ئێران پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت، یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ و سزاکانی خۆی بۆ سەر ئێران نوێ ناکاتەوە.



یەکێتیی ئەورووپا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتننامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە و جەختی کردووەتەوە ئەو ڕێککەوتنە کلیلی چارەسەریی هەندێ گرێکوێرەی پرسی جیهانییە و هاوکات بۆ ئاسایشی انوچەکەش گرنگە.




باسنیوز
Top