ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێرانی له سووریا كوشت
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كسوه، 15 سه‌رباز له هێزه‌كانی پشتیوانی رژێمی سووریا كوژراون، كه به‌لایه‌ن كه‌م 8 له كوژراوه‌كان پاسداری ئێرانین، به‌ڵام تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌وانی دیكه ئاشكرا نه‌كراوه، ئاخۆ ئه‌وانیش سه‌ر به سوپای پاسدارانن یاخۆد سه‌ر به‌و گروپانه‌ی دیكه‌ن كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
چالاكوانان دووپاتیانكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوان زیاتر بێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌یان پێكرد، دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه كه له شوێنی بۆردومانه‌كه بوون، هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و بێسه‌ر و شوێنن و گومانی ئه‌وه هه‌یه له بۆردومانه‌كه‌دا كوژرابن.
چالاكوانان باسی ئه‌وه‌شیان كردووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كۆگاكانی چه‌ك و بنكه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانیان كردۆته ئامانج و جگه له زیانی گیانی، زیانێكی زۆری ماددیش به شوێنی بۆردومانه‌كان گه‌یشتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رژێمی سووریا به ئاژانسی سانای سه‌ر به حكوومه‌تی دیمه‌شق راگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سووریا دوو مووشه‌كیان له ئاسمانی ناوچه‌ی كسوه ته‌قاندۆته‌وه، كه به‌گوته‌ی خۆیان له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه ئاراسته كرابوون.
ئه‌مه چه‌ندین جاره بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا ده‌كرێنه ئامانج و، به هۆیه‌شه‌وه تائێستا تاران دانی به كوژرانی ژماره‌یه‌ك له پاسداره‌كانی له‌و بۆردومانانه‌دا ناوه. هه‌رچه‌نده تائێستا ئیسرائیل له هیچ لێدوانێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرش و بۆردومانانه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی تاران و دیمه‌شق ته‌لئه‌ڤیڤ به‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
k24 -
