هاووڵاتییان بە هاشتاگێک داوای وازهێنان لە ئەردۆغان دەکەن

 هاووڵاتییان بە هاشتاگێک داوای وازهێنان لە ئەردۆغان دەکەن
هاووڵاتییانی تورکیا بە هاشتاگێک وەڵامی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەدەنەوە و داوای وازهێنانی لێ دەکەن.



رۆژی سێشەممە 8/5/2018، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر زۆرینەی گەلی تورکیا داوای لەکارلاچوونی بکەن، ئەوا واز دەهێنێت.



دوای ئەو پەیامەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەک BBCturkce بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بە هاشتاگی #tamam، داوایان لە ئەردۆغان کرد واز بهنێت و لەسەرکار لاچێت.



دواتر زیاتر لە 400 هەزار لایەنگری ئەردۆغان بە هاشتاگی #devam داوایان لێ کرد، بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتیی تورکیا.






باسنیوز
Top