به‌هۆى داڕمانى دراوه‌كه‌یانه‌وه پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی ئێران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
ئاژانسى (ته‌سنیم)ى ئێرانى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌لیوڵڵا سه‌یف، پارێزگارى بانكی ناوه‌ندیی ئێران، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌ش به حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆكى ئێران كردووه و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه ده‌ربڕیوه.
داڕمانى دراوى ئێرانى پێش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بوو، كه شه‌وێ ڕابردوو ڕای گه‌یاند، ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه و سزاى نوێش به‌سه‌ر تاران، ده‌سه‌پێنێت.
پێشتر وه‌لیوڵڵا سه‌یف، هۆكارى داڕمانى دراوى ئێرانى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبووه، كه هۆكاره‌كانى سیاسی و فشارى ده‌ره‌كین. مانگی ڕابردووش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێرانى، به‌ڵێنی دا، ڕێگه نه‌دات جارێكى تر به‌هاى دراوه‌كه‌یان داببه‌زێت، به‌ڵام نرخى ئاڵوگۆڕكۆردنى دراوه‌كان، داڕمانێكى نوێی ڕیالی ئێرانى تۆمار كرد.
باسنيوز
