وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆریای باكووره
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته كۆریای باكوور، له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌وه، ئاژانسى (فرانس پرێس)، ڕای گه‌یاندووه: "سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ، دووه‌م سه‌ردانێتى له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا بۆ كۆریای باكوور، كه ئامانج لێی په‌له‌كردنه له دیدارى نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئوون".
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه كه باس له‌وه ده‌كرێت، كۆریای باكوور به‌نیازه ئه‌و سێ ئه‌مریكییه ئازاد بكات، كه ماوه‌یه‌كه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: "پێموایه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئێستا له قۆناغى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان داین.. چاوه‌ڕێین بزانین چى ده‌بێت، پێده‌چێت بۆ ئێمه ئاكامى باشى لێنه‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه كارێكى گه‌وره بێت بۆ هه‌ردوو كوریا و هه‌روه‌ها هه‌موو جیهان".
هه‌رچه‌نده تائێستا ورده‌كارییه‌كانى لووتكه مێژووییه‌كه ڕوون نییه، به‌ڵام له لوتكه‌ى نێوان كیم و مۆن جاى سه‌رۆكى كۆریای باشوور، كه له‌نیسانى ڕابردوو له‌سه‌ر سنوورى هه‌ردووڵات به‌ڕێوه چوو، تێیدا جه‌خت كرایه‌وه، به‌نیازن "چه‌كى ئه‌تۆمیی" له نیمچه دوورگه‌كه‌یان، به‌ته‌واوه‌تى دابماڵن.
باس‌نیوز
