"ئێران ده‌یه‌وێت ئیسرائیل وێران بكات"
نه‌تانیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پایته‌ختی قوبرسه‌وه گووتی: "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌یانه‌وێت له سووریاوه ئیسرائیل وێران بكه‌ن. رۆژانه به ئاشكرا باسی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن و دوژمنكارییه‌كی زۆری ئیسرائیل ده‌كه‌ن".
ماوه‌یه‌كه لێدوانه تونده‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئیسرائیل زیاتر بووه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ چه‌ندینجار مووشه‌كبارانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی له سووریا كرد و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌و وڵاته‌ی له ئاسمانی ئیسرائیل خسته‌خواره. جگه له‌وه‌یش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل چه‌ندین ئامار و زانیاری له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌ره‌پێدان به پرۆگرامه ناووكییه‌كه‌ی ئێران بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئیسرائیل، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سووریا بارودۆخ نائاسایی بووه‌و سوپای ئیسرائل كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه تا رێگا له هێرشی ئێران بگرن.
K24
