ئه‌مه‌ریكا به مه‌رج چه‌ك ده‌داته توركیا
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگری مافی ئه‌وه‌ی نییه بڕیاری ناردنى ئه‌و چه‌كانه بدات كه ئه‌مه‌ریكا به ده‌ره‌وه‌ی فرۆشتووه و نابێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس چه‌كه‌كان بداته توركیا، پێویسته به‌ر له‌و پرۆسه‌یه راپۆرتێك بداته لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له كۆنگرێس.
به گوێره‌ی خاڵی "B"ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، پێویسته وه‌زیری به‌رگری، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، كه ماوه‌ی 60 رۆژ زیاتر به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا تێنه‌په‌ڕیبێت، راپۆرتێك له باره‌ی ره‌وشی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا بداته كۆنگرێس.
پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌و راپۆرته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس400ی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه له‌خۆبگرێت، ره‌نگه له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و ئاسته‌نگانه‌ش بكرێت كه دێنه به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره له ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌مه‌كه، له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی چه‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا به‌كارییان ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر وه‌زیری به‌رگری ده‌سه‌پێنێت، كه پێویسته پێشنیازی كڕینی سیسته‌مێكی جێگره‌وه‌ی ئێس 400 بكات بۆ توركیا، چ له ئه‌مه‌ریكا بێت یان وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ.
چه‌ند جارێكه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له پلانه‌كانی توركیا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رووسی ده‌ربڕیوه و ویس میشێل، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ره‌نگه كڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه له‌لایه‌ن توركیاوه، گرفت بخاته به‌رده‌م پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 به‌و وڵاته.
له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌شدا، ئیسماعیل ده‌میر، راوێژكاری پیشه‌سازی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی كڕینی ئێس 400 له‌گه‌ڵ رووسیا به‌بێ هیچ گرفتێك به گوێره‌ی پلانی دیاریكراو جێبه‌جێ ده‌كرێت و سه‌ره‌تای 2019 ئه‌نقه‌ره سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات.
K24 -
