له ئەڵمانیا پێکدادانی دوو شەمەندەفەر قوربانی لێ دەکەوێتەوە

له ئەڵمانیا پێکدادانی دوو شەمەندەفەر قوربانی لێ دەکەوێتەوە
دوو شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا پێکیاندا دا و ژمارەیەک قوربانی هەیە.



بەپێی هەواڵی میدیا ئەڵمانییەکان، پێکدادانەکە کاتژمێر 9:20ـی شەوی دووشەممە 7/5/2018 لە نزیک وێستگەی ئیخاخ لە نێوان ئینگۆڵشتات و ئۆگسبۆرگ لە هەرێمی باڤاریا، رووی داوە.



پێکدادانەکە لەنێوان شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر و شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی رێبواران رووی داوە و بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکانیش، بەهۆی ئەو پێکدادانەوە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و 14 کەسی دیکە بریندار بوون.




باسنیوز
Top