لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زۆرتر دابەزی

لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زۆرتر دابەزی
ئەمڕۆ دووشەممە بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی و نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ ٤،٢٥ لیره‌ به‌رزبووه‌وه‌.


لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر لیره‌دا به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد، هەروەها بەهەمان شێوە بەهای یۆرۆش بەرز بووەوە و یەك یۆرۆ بەرانبەر ٥،٠٨ لیره‌ مامەڵەی پێوەكرا.


ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند مانگێگە لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار تا دێت بەهای خۆی لە دەست دەدات.


هەر بەهۆی داڕمانی ئابووریی توركیاشەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا راگەیاند.
bas news -
Top