ترەمپ: تاكە چارەسەری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕینی ڕژێمی ئێرانە
ڕۆژژنامهی (پۆلیتیكۆ)ی ئه‌مریكی، بڵاوی كرده‌وه، كه ڕۆدۆڵف جوولینای، پارێزەر و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره ئێرانییه‌كان كه ئامانج لێی دروستكردنی سیستەمی دیموكراسییه له ئێران، ڕای گه‌یاندووە: "ترەمپ یەکێک لە بەشداربوانی ئەو گۆنگرەیە بوو ، پێداگریی لەسەر گۆڕینی ڕێژێمی ئێران کردەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له ئێران، ته‌نیا ڕێگایه بۆ گەڕاندنەوە و سەقامگیریی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و له كێشه‌ی ئیسرائیل – فەله‌ستینی بە گرنگتری وەسف کردووە".
دۆناڵد ترەمپ، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران كه زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه، ڕای گه‌یاندووە: "ئه‌مریكا له كاتی گونجاو‌دا پشتیوانیی خۆی له خەڵکی ئێران ده‌كا".
به‌پێی زانیاریی میدیاكانی جیهان، پێشتریش ترەمپ، به فشاری ئه‌مریكا و ناوه‌نده ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاتە، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له ڕێكکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیوه و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2018/5/12 وەک دوایین ڕۆژ و دەرفەت بۆ بڕیاردان لەبارەی هاتنە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دیاری کردووە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بەردەوام هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له‌و ڕێكهوتنەی كردووه، كه دوای چه‌ند ساڵ گفتوگۆ له ساڵی 2015 لە لایەن باراک ئۆباما ڕێبەری ئەوکاتی ئەمریکاوە واژۆ كرا.
باس‌نیوز
