تره‌مپ: ته‌نها ڕێگا چاره‌ى ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕینی ڕ‌ژێمى ئێرانه
ڕۆژژنامه‌ى (پۆلیتیكۆ)ی ئه‌مریكی، بڵاوی كرده‌وه، كه ڕۆدۆڵف جوولیناى، پارێزه‌رى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و عومده‌ى پێشووى ویلایه‌تی نیویۆرك، له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره ئێرانییه‌كان كه ئامانج لێی دروستكردنى سیستمى دیموكراسییه له ئێران، ڕای گه‌یاند: "تره‌مپ وه‌ك هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ى له‌م كۆنگره به‌شدارن، ئاره‌زووی گۆڕینی ڕ‌ژێمى ئێرانه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له كۆمارى ئیسلامی ئێران، ته‌نها ڕێگایه بۆ به‌رپاكردنى ئاشتى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گوتیشی: "ئه‌مه‌یان له كێشه‌ى ئیسرائیل- فڵه‌ستین، گرنگتره".
دۆناڵد تره‌مپ، له كانوونى دووه‌مى ڕابردوو، له‌باره‌ى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى ئێران كه زۆربه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى گرتبووه‌وه، ڕایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له كاتى گونجاو‌دا پشتیوانیی خۆى له گه‌لى ئێران ده‌كات".
به‌پێی میدیاكانى جیهان، پێشتریش تره‌مپ، به‌فشارى ئه‌مریكا و ناوه‌نده ڕاستڕه‌وه‌كانى ئه‌مریكا، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆى له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى وڵاتانى زلهێز (ئه‌مریكا، ڕووسیا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا) له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیوه.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌و ڕێككه‌وتنه كردووه، كه دواى چه‌ند ساڵێك له گفتوگۆكردن له ساڵى 2015 واژۆ كرا.
باس‌نیوز
