حەسەن ڕۆحانی بە توندی ڕەخنە لە خامنەیی دەگرێت

 حەسەن ڕۆحانی بە توندی ڕەخنە لە خامنەیی دەگرێت
حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران، دوای چەند ڕۆژ لە بڕیاری فلتەرکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تێلێگرام) لە ئێران، ڕەخنە لە عەلی خامنەیی دەگرێت و ڕێبەری ئێران لە بەرانبەر ئەو ئەو کارە بە بەرپرسیار دەزانێت.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، حەسەن ڕۆحانی لەمبارەوە لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام" نووسیویە: "حکوومەت و کابینەکەی لە داخرانی تێلێگرامدا هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە و جێبەجێشی نەکردووە و بڕیاریشی لەبارەوە نەداوە" بەڵکوو سەرچاوەی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزترین دەسەڵاتە ئەمنییەکان و دەبێ لە بەرانبەر ئەمکارەدا وەڵامدەر بن.



ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی پێشوو٢٠١٨/٤/٣٠ داواکاری لقی دووەمی دادگای کولتووری و ڕاگەیاندنی تاران، بڕیاری فلتەرکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تێلێگرام)دا و بەپێی ئەو بڕیارە بەکارهێنەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لەلایەن دەزگا فەرمییەکانی ئێرانەوە بە تاوانبەر دێتە ئەژمار.



پاش ئەو بڕیارە زۆرێک لە دامودەزگا، ناوەند و ئاژانس و ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و میدیای ئێرانی لە ناوخۆ کەناڵەکانیان لە (تێلێگرام) داخست و کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێ کەوتەوە و حکوومەتی حەسەن ڕۆحانی ڕەخنەی توندی لەم بڕیارە گرتووە و بە بڕیارێکی ئەمنیی لەقەڵەم داوە و دەڵێت: "ئەگەر لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتدا کرابێت، بڕیارێکە و بۆ بەربەست و کێشە خولقاندنی خەڵک گیراوەتە بەر و دەبێ خاخوە نە ڕاستەقینەکانی ئەم وڵاتە کە خەڵکن، ئاگاداری ڕاستییەکان بن".



سەرکۆماری ئێران کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیش دێتە ئەژمار و زۆر جار بڕیارە باڵا ئەمنییەکان لەلایەن ئەو دامەزراوەوە دەردەکرێن، بۆیە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، هەندێ جار لەڕێگەی دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە، بڕیارەکانی خۆی بەسەر دەوڵەت یان پەرلەمانی ئێراندا دەسەپێنێت.





باسنیوز
Top