ڤیدال: یاریزانانی ریال مه‌درید دز و مشكن

ڤیدال: یاریزانانی ریال مه‌درید دز و مشكن
ئارتۆرۆ ڤیدال، یاریزانی چیلیی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، سووكایه‌تی به‌ یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ریال مه‌درید له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ركرا.


ڤیدال، كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری له‌ هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بكات، له‌ ئینیستاگرامه‌كه‌ی رق و قینه‌ی خۆی له‌سه‌ر یاریزانانی ریال مه‌درید رشت و به‌ پۆستێك سووكایه‌تی پێكردن.

ڤیدال ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌ ئینیستاگرامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و نووسیبووی "راتۆنیس"، كه‌ به‌ زمانی ئیسپانی واته‌ "مشكه‌كان"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شێوازی یاریكردنیان به‌ به‌رگری و به‌ ترسه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ ئه‌مریكای لاتینیش به‌ مانای "دزه‌كان"، دێت، كه‌ له‌وانه‌یه‌ پێیوابێت ئه‌وان به‌ یارمه‌تی ناوبژیوان ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان دزیوه‌.
rudaw -
Top